کۆمپانیای ئەپڵ نەوەیەکی نوێی لە ئامێرەکانی "iPod" راگەیاند

sharpress.net

159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

30/05/2019‌

شارپرێس:

کۆمپانیای "ئەپڵ" هەوادارانی بە بەرهەمەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد، کاتێک نەوەی حەوتەمی لە ئامێرەکانی "iPod Touch" ئاشکراکرد، ئەمەش دوای ئەوەی چەند ساڵێک چاوەڕێی ڤێرژنە نوێیەکەیان دەکرد.


پسپۆڕانی کۆمپانیاکە ئاماژەیان بەوە کرد، ئامێرە نوێیەکانی "iPod" نزیکەی دوو هێندەی ئامێرەکانی پێشوو خێراترن، ئەمەش بەهۆی چارەسەری A10 Fusion کە لە مۆبایلەکانی "iPhone7" و "7Plus"یش هەیە.


ئەم ئامێرانە دەتوانێت مامەڵە بکات لەگەڵ تەکنیکە بەردەستەکان و، ئەپڵیکەیشنەکان "Group Face Time" کە تایبەتکراوە بۆ پەیوەندیکردن بە کۆمەڵ و، تەیارکراوە بە خزمەتگوزاری Apple Music و iTunes Store و، لەتوانایدایە کۆنتڕۆڵی بڵندگۆکانی دەنگ ئامێرەکانی دیکەی ماڵ و کۆنێکت لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێت بکات.


کڕیار دەتوانێت لەسەر پێگەی فەرمی کۆمپانیای "ئەپڵ" یان لە مارکێتەکانی "ئەپڵ" ئەم ئامێرانە بکڕێت.

س.هـ







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved