خۆر ئاوابوونێکی سەر هەسارەی مەریخ

sharpress.net

589 جار خوێندراوه‌ته‌وه

31/05/2019‌

شارپرێس:
وێنەی خۆرئاوابوونێکی سەر هەسارەی مەریخ کە بە کامیرای گالیسکەی گەڕۆکی کریاسیتی Curiosity چرکێنراوە لەسەر ڕووی ئەو هەسارەیە لە کۆتایی ڕۆژی 956 هەمینی کارکردنی، وێنەکە لە ڕێکەوتی 15 ی ئەیلولی ساڵی 2015 چرکێنراوە لە شوێنێکی هەسارەی مەریخ کە پێی دەوترێت Gale.Crater، کریاسیتی لەوەتەی ساڵی 2012 تاوەکو ئێستاش لەسەر ئەو هەسارەیە.

چاوەڕوان دەکرێت تاوەکو ساڵی 2020 بەردەوام بێت لە ئەنجامدانی پشکنین و گواستنەوەی زانیاری و وێنەی سەرنج ڕاکێش...

سەرنجی وێنەکە بدەن، لەسەر هەسارەی مەریخ قەبارەی خۆر بچوکتر دەردەکەوێت لەبەر ئەوەی ئەوەندە و نیوی هەسارەی زەوی لە خۆر دوورە، تەماشای ئەو خۆڵبارینە بکەن بەری خۆری گرتووە، ئەویش لەبەر ئەوەی زۆربەی کاتەکان بایەکی بەهێز لەسەر مەریخ هەڵدەکات و ئاویش لەسەر ڕووەکەی نیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زۆربەی کاتەکان تەپ و تۆزێکی زۆر لە هەوا هەبێت.

ڕەنگی ئاسمانیش لەسەر مەریخ لەکاتی ڕۆژدا قاوەییەکی کاڵ و هەندێک سوورباوە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە وردیلەی تۆز و خۆڵ کە لە بەرگە هەواکەی هەیە بەبەردەوامی، بەڵام لەکاتی خۆر هەڵاتن و خۆر ئاوابوون هەندێک ڕەنگی شینی پێوە دیارە، ئاسمانی هەسارەی مەریخ بەگشتی ڕووناکیشی کەمترە لەوەی گۆی زەوی لەبەر تەنکی بەرگە هەوایەکەی.

لوقمان حەوێز: تێکساس




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved