كۆمپانیای Vivo ئەستێرەی مۆبایلەكانی بەرز دەكاتەوە

sharpress.net

187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/06/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای Vivoی چینی مۆبایلێكی نوێی ئاشكراكرد، كە لەجۆری Y15 ئەستێرەی مۆبایلەكە بەچەند تایبەتمەندییەك بەرزكراوەتەوە.

گرنگرترین تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەكەی ئەو كۆمپانیا چینییە، شاشەكەی 6.35 بۆسەو دیقەی (1544/740) پێكسڵەو تەواوی پێشەوەی مۆبایلەكە لەشاشە پێكهاتووە، تەنیا شوێنی كامێراكەی نەبێت.

مۆبایلی Vivo Y15 پرۆسێسەرەكەی Hеlio P22 میمۆری ناوەكیشی 64 گێگابایتە توانای فراوانكردنی هەیەو باترییەكەی 5000 میلی ئەمپێرەو دوو دەرچەی لەجۆری GLONASS و GPS هەیەو رامەكەشی چوار گێگابایتە.

نرخی مۆبایلەكە لە 230 دۆلارەوە دەستپێدەكات‌و كامێرای سەرەكی (13+8+2) میگاپێكسڵەو كامێرای لاوەكیشی 16 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved