خواردنەوە وزە بەخشەكان مردنی پێشوەختەی بەدواوە دێت

جیهان

01/06/2019‌ 489 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایان هۆشدارییاندا لەخواردنەوەی خواردنەوە وزە بەخشەكان، بەوەی نەخۆشی دڵ‌و مردنی پێشوەختەی بەدواوە دێت.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوە نوێیەكان، دوو لەو چوار كەسەی ، بەشێوەیەكی زۆر خواردنەوە وزە بەخشەكان دەخۆنەوە، تووشی نەخۆشییەكانی دڵ دەبن، ئەوەش دەبێتە هۆی مردنیان.

توێژینەوەكان ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە كاریگەری ئەو خواردنەوە وزە بەخشانە زیاتر كاریگەرییان لەسەر ئەو كەسانە دەبێت، كە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 40 ساڵیدایە.

هەروەها ئەوەی ئاشكراكردووە، خواردنەوەی 900 میل لەو خواردنەوە وزە بەخشانە بەسە بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشییەكانی دڵت بكات.

هـ ـ ح