تووشبووانی شەكرە ئەگەری تووشبوونیان بە چەوری جگەر هەیە

تەندروستی

01/06/2019‌ 652 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێی ئەمەریكی هۆشداری دەدات لەوەی، كە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە لە جۆری دوو ، ئەگەری هەیە تووشی نەخۆشی چەوری جگەر ی نا كحوولی ببن (NAFLD).

چەوری جگەری گەلێك لێكەوتەی تەندرووستی ترسناكی هەیە ، وەك شێرپەنجەی جگەر و ریشاڵ بوون و شكستهێنانی لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا .

نزیكەی ٢٠% ئەوانەی تووشی نەخۆشی چەوری جگەری ناكحوولی بوون ، دیسان تووشی هەوكردنی چەوری جگەری ناكحوولی بوونەتەوە.

توێژەرانی كۆلیژی بایلۆر لە هیوستنی ئەمەریكا ، دوای لێكۆڵینەوە لەسەر ١٨ ملیۆن كەس كە تووشی نەخۆشی شەكرە لەجۆری دووەم بوو بوون زیاتر ئەگەری تووشبوونیان هەبووە بە نیشانەكانی هەوكردنی چەوری جگەری ناكحوولی.

یەكێك لە تویژەرەكان دەڵێت: نەخۆشی شەكرە یەكێك لە هۆكارە مەترسیدارە سەرەكییەكانە بۆ گەلێك كیشەی تەندرووستی تر نەوەك هەر بۆ نەخۆشییەكانی جگەر ، بەڵكو بۆ نەخۆشییەكانی گورچیلە و مێشك وەستان و ئەو نەخۆشیانەی لە قاچەكان روودەدەن .

سەرپەرشتانی ئەو لێكۆڵینەوەیە زۆر بە گرنگی دەزانن هۆشیاری لەسەر  نەخۆشیی NAFLD لەناو پزیشكان زیاد بكرێت لەپێناو زوو ئاشكراكردنی نەخۆشییەكە .

بەپێی لێكۆڵینەوەكە كەمكردنەوەی كیش لەرێگای پاریزكردنەوە یان وەرزشكردنەوە یارمەتی باشبوونی ئەو نەخۆشانە دەدات.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی