لەترسی هاوسەرەكەی.. ژنێك هەردوو كچكەی دەخاتە بیرێكی قووڵەوە

sharpress.net

2183 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/06/2019‌

شارپرێس:
دەسەڵاتدارانی هیندستان بەتۆمەتی كوشتنی دوو منداڵە كچەكەیان  ژن و مێردێكیان دەستگیر كرد  ، لەبەر ئەوەی باوكەكە ویستوویەتی منداڵی كوڕیان ببێت، بەڵام بەپێچەوانەی خواستی ئەو كچیان بووە .

دایكەكە دوو ساڵ لەسەر یەك سكی بووە ، منداڵی یەكەمیان كچێك بووە ، لە سكی دووەمیان بەئومێدی ئەوە بوون، كە كوریكیان ببێت ، بەڵام ئەم جارەش بەپێچەوانەی حەزی ئەوان منداڵێكی كچیان دەبێت .

دوای ئەوەی پیاوەكە بەردەوام لۆمە سەرزەنشتی ژنەكە دەكات و لێی تووڕە دەبێت ، ئەوەش وا لەژنەكە دەكات هەردوو كچە بچووكەكان فڕێبداتە ناو بیرێكی قووڵی پشتەوەی ماڵەكەیان .

باوكەكە بۆ ئەوەی منداڵی كوڕیان ببێت ، پێش و پاش ماوەی سكپڕیی ژنەكە چەندین جۆر گژ و گیای سرووشتی داوەتە هاوسەرەكەی ، بەو ئومێدەی ئەوە یارمەتی ژنەكە بدات ، كە منداڵی كوڕی ببێت .

دوای لەدایكبوونی منداڵی دووەم ، ئیدی باوكەكە دەست دەكات بە سەرزەنشتكردنی دایكەكە بەوەی بۆچی منداڵی كوڕی نەبووە ، ئەوەش كاریگەری لەسەر دەروونی ژنەكە دەبێت تووشی "شلەژانی دەروونی"  دەبێت  ، بۆیە رۆژێك هەردوو منداڵەكە دەخاتە ناو بیری ئاوەكەیان .

دوای ئەو رووداوە خەمناكە پۆلیس دەست بە لێكۆڵینەوەیەكی فراوان دەكات و  تێیدا دایەكە دان بەوەدا دەنێت، كە ئەو كارەی كردووە ، دەشڵێت: بۆیە ئەو كارەم كردووە لەبەر ئەوەی لە لێدان و تەنگپێهەڵچنینی مێردەكەم بیزار بووم .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved