شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات، سكپڕبوون بەهۆی پیتاندنی دەستكردەوە (IVF) دەتوانێت جۆرە نەخۆشییەكی كوشندەی دڵی بەدوادا بێت.
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، لێكۆڵەڕان بەو ئاماژەیەی، كە ئەو ژنانەی بەهۆی پیتانی دەستكردەو سكپڕ دەبن، دەبێت لەژێر چاودێری پزیشكدا بن، ئەو شیوازە سكپڕبوونە مەترسی نەخۆشییەكانی دڵو دەمار لەكاتی سكپڕبوون و لەدوای سكپڕبوونیش زیاد دەكات.
لێكۆڵەران لەبارەی جۆری ئەو نەخۆشییەی دڵ تووشی ئەو جۆرە كەسانە دەبێت ڕایدەگەیەنن، كە ژنان تووشی جۆرە نەخۆشییەكی دڵ بەناوی كاردیۆمیوپاتی (cardiomyopathy) دەبن، كە ئەوان تووشی هەناسەبڕكێ، هەڵاوسانی پێ و میزەچركێ دەكات.
لێكۆڵەڕانی ئەڵمانی، كە ئەو توێژینەوەیان ئەنجامداوە، ئاماژە بەوەش دەكەن، مەترسی كاردیۆمیوپاتی لەكاتی منداڵی بلووریدا، پێنج بەرانبەرەو دەبێت ئاگاداربن، كە ئەو جۆرە نەخۆشییە دەرمانكردنیشی سەختە.
ئەو پێگەیشتنانەی لێكۆڵەرانی بوارەكەش، پاش ئەنجامدانی پشكنین لەسەر 111 ئافرەت بوو، كە بەشێوەی پیتاندنی دەستكرد سكپڕ بووبوون.
وەرگێڕان: یاسین نادر