كوردی رۆژئاوا هۆكار نییە لەجیابوونەوەو هەرەسهێنانی سوریا

کوردستان

01/06/2019‌ 1278 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
"ئایە كورد تاوانبارە لەهەرەسهێنانی وڵاتی سوریا؟"، لە ژێر ئەم ناونیشانەدا ستانیسلاف ئیفانۆف وتارێكی نووسیوە لە گۆڤاری " نیزافیسیمایا گاریتا"، تێیدا كورد بێ تاوان دەكات لەو تۆمەتانەی دەدرێتە پاڵی دەربارەی جیابوونەوەو وێرانكردنی دەوڵەتی سوریا.

لە وتارەكەدا هاتووە، لەم ماوانەی دواییدا بانگەشەو تۆمەتباركردنی كوردانی سوریا بە جیابوونەوە و وێرانكردنی سوریا زۆر پەرەی سەند، بەڵام ئەم جۆرە فڕو فێڵانە بە تەواوی روونن.

سەكردەكانی كورد لەو وڵاتەدا چەندین جار و بەبەردەوام ئەوەیان دووپاتكردۆتەوە ئەوان جوداخواز نین، هەمیشە ئامادەی گفتوگۆن لەگەڵ نوێنەرنی دەسەڵاتدارە سوریەكانی ئێستاو بەرهەڵستكارەكانیش، دەربارەی ژمارەیەكی فراوان لە كێشەكان، لە نێویاندا سیستەمی وڵات لە ئایندەدا، بەلام چاوەڕوانیەكەیان بێ بەرهەم بوو.

هەمووان، سەرۆكی سوریا بەشار ئەسەد، بەرهەڵستكارەكانی، خۆیان لە راستیی هەبوونی گەلی كورد و تایبەتمەندیەكانی لە سوریا گێل دەكەن: سەركردەكانی كورد چەندین جار دووپاتیانكردەوە رازی نین بە فیدراڵیەتی دەوڵەتی سوریا یان پێكهێنانی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەرێتی لە چوارچێوەیدا، نوێنەرەكانی كوردیان لە پرۆسەی دانوستان دوورخستەوە لە جنێف و ئەستانە. لەگەڵ ئەوەشدا تاران و ئەنقەرە سوریایەكی یەكگرتویان دەوێت، هەریەكەشیان خوازیارن رژێمی دیمەشق بوكەڵەیەك بێت بە دەستیانەوە.

لە مۆسكۆ، هەوڵی ئەوە دەدەن كورد تۆمەتبار بكەن بە دامەزراندنی دەوڵەتێكی نیمچە سەربەخۆ لە باكوری رۆژهەلاتی سوریا، لەگەڵ ئەوەی بە روونی دیارە كەی و لە چ دۆخێكدا حكومەتی ئەسەد دەسەلاتی بەسەر ئەم خاكەوە نەماوە.

ئەم جۆرە دەسەلاتداریانە لە سوریا دروست بوە لەلایەن ئایات الله كانی ئێران و هێزە توركیەكانەوە، فەیلەقێكی شیعی بیانی كە پێك هاتوە لە 100 هەزار سەرباز و لە ژێر فەرماندەیی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە رووی پراكتیەكیەوە دەستیان گرتوە بەسەر بەشێكی زۆری ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی ئەسەد دایە،و تا ئێستاش زۆربەی دانیشتوانەكەی لە چادرگەی پەنابەراندان لە وڵاتانی دراوسێ (توركیا، لوبنان، عێراق، ئوردن، سعودیە)، نیوەی زیاتری خاكی سوریا لە راستیدا بۆتە سەر شیعەكانی سەر بە ئێران، ئەمەش جێگای دڵەڕاوكێی زیاترە بۆ ئەمەریكا و ئیسرائیل و توركیا و شانشینی سعودیە.

ئەگەر سەرجەم یەكە سەربازیە بیانیەكان لە سوریا بكشێنەوەو لە جێگایاندا هێزی ئاشتی پارێز لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكاندا جێگایان بگرێتەوە، دەكرێ جەنگی ناوخۆ لەو وڵاتەدا بوەستێنێ و دۆخێك بۆ زیندوكردنەوەی دەولەتی سوریی برەخسێنێ لە نێو سنوری پێشوو یاخود پێكەوە ژیانێكی ئاشتیانە لە نێوان سورییەكان سەر بە كۆمەلە سەرەكیەكانی دانیشتوان بڕەخسێنێ (عەرەب، سونە، عەرەبی عەلەوی، كورد). ئەمەش لە مێژووی ئەو ولاتەدا پێش ئەو كاتە بوونی هەبوە. بۆ نمونە لە ساڵانی 1923-1936، دەوڵەتێكی عەلەوی لەسەر خاكی كۆماری عەرەبی سوری هەبوەو پایتەختەكەی لازقیە بوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا