پاریس سان جێرمان دەیەوێت رێگری لەگەڕانەوەی نیمار بۆ بەرشەلۆنە بكات

sharpress.net

95 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/06/2019‌

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەیەوێت رێگری لەنیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی بكات بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ئەو مەبەستە بەنیازە گرێبەستێكی نوێ‌ بخاتە بەردەم نیمارو بەهای موچەكەی بەرز بكاتەوە.

هاوكات ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان بەنیازە بەم نزیكانە لەدوای یارییەكانی كۆبا ئەمریكا قسە لەگەڵ نیمار بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی ئەو دەدات نیمار بگێڕێتەوە، كە هاوینی 2017 ریزی ئەو یانە كەتەلۆنییەی بەجێهێشت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved