یاریزانێكی ریاڵ مەدرید نزیكە لەچوونی بۆ مانچستەر سیتی

sharpress.net

210 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/06/2019‌

شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت هێڵی ناوەندی بەهێز بكات، بۆ ئەوەش چاوی لەسەر یاریزانێكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

بەپێی تۆڕی سكای سپۆرت، یانەی مان سیتی نزیكە لەكڕینی ماركوس یۆرینتی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، كە دەیەوێت هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە بكرێت.

هەر بەپێی تۆڕەكە، یانەی مان سیتی جگە لەكڕینی ئەو یاریزانە هەوڵی كڕینی هەریەكە لەرۆدریگۆی یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدریدو ندومبیلی یاریزانی لیۆن دەدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، یانەی مان سیتی لەم وەرزەی خولە ناوخۆییەكانی ئینگلتەرا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو سێ‌ نازناوی بردەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved