نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورە تۆمار دەكات

sharpress.net

118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

01/06/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی گەورەی تۆماركرد، كە دابەزینەكەی لە شەش مانگی رابردوو تۆمارنەكراوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 2.38 دۆلار بەرێژەی 3.6% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.49 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 3.09 دۆلار بەرێژەی 5.5% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.50 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەزۆربوونی بەرهەمی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، بەتایبەتی نەوتی ئەمریكا هەیە، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved