هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.. عێراق جەژنانە دەدات بەفەرمانبەران

عیراق

01/06/2019‌ 1118 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی عێراق جەژنانە دەدات بەفەرمانبەرانی، كە ئەو جەژنانەیە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

شیروان میرزا لەمیانی لێدوانێك رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە جەژنانە دەدات بەسەرجەم فەرمانبەرانی كەرتی حكومی.

شیروان میرزا، كە ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە راشیگەیاند، جەژنامەكە بەسێ‌ شێوەیە، كە ، 100 هەزار دینار دەدرێت بەفەرمانبەرانی خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس بەسەرەوە، 75 هەزار دینار بۆ خاوەنی دبلۆمەكان‌و 50 هەزار دیناریش بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەكرێت.

لەبارەی ئەو جەژنانەیە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند، ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە حكومەتی عێراق موچەو بودجەی هەرێم بەشێوەی جیا دەنێرێت‌و هەولێر خۆی موچە دابەش دەكات.

هـ ـ ح

بەپەلە