پیازی سوور بەرەنگاری گرێ شێرپەنجەییەکان دەبێتەوە لە ریخۆڵە

تەندروستی

01/06/2019‌ 379 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

زانایان ئاماژە بەوە دەکەن ئاوێتەی ئەنسۆسیانین کە لە پیازی سووردا هەیە و لەنێو ئاودا دەتوێتەوە، تایبەتمەندی ناوازەی هەیە بۆ خاوکردنەوەی گەشەکردن و پەرەدانی گرێ شێرپەنجەییەکان لە ریخۆڵە.


گۆڤاری Food Research" "International" رایگەیاند، تۆژەران لە زانکۆی "گێلف"ی کەنەدی تۆژینەوەی کاریگەری گیراوەی "کیرسیتین"یان کرد، کە لە پێنج پیازی جیاوازیان وەگرت، گەیشتنە ئەوەی کە ئەم ماددەیە تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ خاوکردنەوەی گەشەکردن و پەرەدانی ریشاڵە شێرپەنجەییەکان.


تۆژەران دەستیانکرد بە تاقیکردنەوەی تاقیگەیی بۆ زانینی کاریگەی گیراوەی کیرسیتین لە خانە شێرپەنجەییەکان لە دۆخی بەرکەوتنی راستەوخۆ. ئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەوەی دەرخست کە کرداری ئەم گیراوەیە کە دەستیانکەوت لە پیازی سوور زۆر بەهێزە لە خاوکردنەوەی خێرایی گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان لە ریخۆڵە.


جگە لە گیراوەی کیرسیتین لە پیازی سوور ئاوێتەی زۆری "ئەنسۆسیانین"یان دۆزییەوە، کە تایبەتمەندییەکانی دژە شێرپەنجە بەهێز دەکات.

س.هـ