بەرشەلۆنە چەند مەرجێك بۆ گەڕانەوەی نیمار دادەنێت

sharpress.net

268 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە چەند مەرجێكی بۆ نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان داناوە، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

رۆژنامەی "El Mundo Deportivo"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە دەبێت نیمار ئاشكرایبكات، خواستی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە، هەروەها دەبێت موچەكەشی لەوە كەمتربێت، كە ئێستا لەپاریس سان جێرمان وەریدەگرێت (37 ملیۆن یۆرۆ)ی ساڵانە.

یەكێكی تر لەمەرجەكان ئەوەیە، كە دەبێت نیمار دەست لەسەر ئەو سكاڵایانە هەڵبگرێت لەسەر بەرشەلۆنە تۆماریكردووە، كە گوایە لە ساڵی 2016 تەواوی بەخششەكانی وەرنەگرتووە.

هاوكات مەرجی ئەوەش بۆ نیمار دانراوە، كە دەبێت هەڵسوكەوتی خۆی لەناو یانەی بەرشەلۆنەو لەدەرەوەی بەرشەلۆنەش بگۆڕت.

نیمار لەهایونی 2017 بەشكاندی بۆندەكەی، كە 222 ملیۆن یۆرۆ بوو، لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved