چاوەڕواننەكراو.. دزە بەدیزاینی نوێی مۆبایلی ئایفۆن دەكرێت (+وێنە)

sharpress.net

662 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان دزەیان بەوێنەو دیزاینی مۆبایلە نوێیەكەی كۆمپانیای ئەپڵ كرد، كە ئایفۆنەو توانای چەمانەوەی هەیە.

كۆمپانیاكە یەكەم جارە بەو دیزاینە مۆبایلی ئایفۆن بەرهەم دەهێنێت، كە توانای چەمانەوەی هەیە، ئەوەش بەپێی پێگەی "Patently Apple".


پێشتر كۆمپانیاكانی "لینۆڤۆ" و "سامسۆنگ" و "هواوی" مۆبایلی چەماوەیان دروست كردووە، بەڵام سەركەوتوو نەبوون‌و زۆر پێشوازی لێنەكراوە.

بڕیارە ساڵی داهاتوو كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی ئەو جۆرە مۆبایلە نوێیەی ئایفۆن بخاتە بازاڕەكانی جیهان، كە وردەكاری تایبەتمەندییەكانی تائێستا ئاشكرانەكراوە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved