بۆ چەند ئامۆژگارییەك گوێ لەرێنمایی پزیشك مەگرە

تەندروستی

02/06/2019‌ 446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
زاناكان ئەو ئەفسانە میلییە رەتدەكەنەوە، كە دەڵێت زۆر سەیركردنی تەلەفزیۆن گرفت بۆ  چاوەكان درووست دەكات .

ئاژانسی هەواڵی فیدراڵی رووسی دەڵێت زاناكان لیستێكیان لەو ئامۆژگارییە بێكەڵكانە  ریز كردووە كە پزیشكان پێشتر ئامۆژگاری نەخۆشەكانیان پێدەكرد.

ئەو شارەزایانە دەڵێن یەكێك لەو ئامۆژگاریانەی پزیشكان بەهەڵە بەخەڵكیان دەگوت ئەوە بوو دەیانگوت دوای دەرزیلێدان باشترە خۆنەشۆرێت ، ئەو شارەزایانە دەڵێن دەرزی لە چینەكانی ژیرەوەی پێست دەدرێت و بەركەوتنی ئاو هیچ كاریگەرییەكی لەسەری نابێت .

یەكێكی تر لەو قسە باوانەی زۆر دەگوترێتەوە ئەویش ئەوەیە كە پێویستە هەموو كەسێك رۆژانە ٨ پەرداخ ئاو بخواتەوە دوورە لەراستییەوە ، لەبەر ئەوەی پسپۆڕان دەڵێن جەستە و سرووشتی هەریەكەمان لەگەڵ كەسێكی تر جیاوازە ، بۆیە لەسەر بنەمای كێشی جەستە و كۆمەڵێك پێنوێنی تر  ئەوە دیاری دەكرێت كە جەستەی هەریەكێكمان چەند پێویستی بەئاوە.

شارەزایان ئەو بۆچوونە تەندرووستییەی بەدریژایی چەندین دەیە باسی لە گرنگی خواردنی نانی بەیانی دەكرد رەتدەكەنەوە ، هۆكاری ئەوەش بۆئەوە دەگەڕیننەوە كە سیستەمی ژیانی خەڵك و ژەمە خواردنەكانی خەڵك ئێستا گۆراون .

شارەزایان دەڵێن زۆر دانیشتن بەدیار تەلەفزیۆن یان سەیركردنی شاشەی كۆمپیوتەر هیچ كاریگەرییەك لەتوانای بینین ناكات ، تەنیا ئەوەندە هەیە دەبێتە هۆی ماندووبوونی چاوەكان .

هەروەك وەرگرتنی دەرمانە ئەنتی بایۆتیكەكان لەكاتی تووشبوون بە هەڵامەت و پەتا وەرزییەكان نابێتە هۆی خێرا چاكبوونەوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵغ