بوونەوەرێكی زەبەلاح.. جارێكی تر Bigfoot لە ئەمەریكا دەردەكەوێتەوە

sharpress.net

1481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
دوو ئەمەریكی باس لەوە دەكەن كە لە دوو رووداوی جیاوازدا " بوونەوەرێكی زەبەلاحی بە مووداپۆشراو"یان بینوە، كە پێدەچێت ئەو دڕندە مرۆڤییە بێت، كە پێیدەگوترێت yeti  یان Bigfoot  "پێ زل".

ئیدوارد لی كە هاوڵاتییەكی ئەمەریكییە باس لەوە دەكات رووداوەكە كاتێك روویداوە كە لەناوچەیەكی شاخاوی لە ویلایەتی جۆرجیا خەریكی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بووە ، لەناكاو بوونەوەرێكی زەبەلاحی لێدەركەوتووە كە قژێكی رەشی قەترانی هەبووە .

دوای ونبوونی ئەو بوونەوەرە زەبەلاحە ، ئیدوارد لە ئۆتۆمبێلەكەی دابەزیوە و هەوڵیداوە لەناو درەختەكانی ناوچەكە كە بەسەر ڕێگاكەدا دەڕوانێت بتوانێت وینەی ئەو بوونەوەرە بگرێت ، بەڵام نەیتوانیوە .

دوای تێپەڕینی رووداوەكە ئیدوارد بە میدیای ناوخۆیی گوتووە كە ئەو هەرگیز بڕوای بەو شتانە نەكردووە كە دەربارەی بوونەوەری  "پێ گەورە " گوتراون ، گوتوویەتی دوای ئەوە هەموو شتێك لەلام گۆڕاوە ، بەدڵنیایی ئەوەی بینیم ورچ نەبوو.

سەرباری ئەوەی پێشتر  دیڤید بكارا كە پسپۆڕی ڕاوەدوونانی "بیگ فووتە" و بەڕێوەبەری پەرەی (Expedition: Bigfoot)، لە فویسبووك جەختی كردۆتەوە كە كەسێكی تر لەم داوییە پێیراگەیاندووە كە بەڕێكەوت چاوی بە بوونەوەرێكی نەناسراو و نامۆ كەوتووە ، كەبەپێی وەسفەكانی ئەو كەسە هەمان ئەو وەسفانەیە كە ئیدوارد دەربارەی ئەو بوونەوەرە باسی كردووە ، بەڵام رووداوی دووەم لە ویلایەتی میسووری بووە .

لەم ساڵانەی دوایی لە وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و كەنەدا خەڵك  زۆرتر باس لە بینینی ئەو جۆرە بوونەوەرە دەكەن ، بەتایبەت لە ویلایەتی جۆرجیا كە زانایانی جیهانی سەرسام كردووە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved