نـرخـی دۆلار لـەبـازاڕەكـانـی هـەرێـمی كوردستان روو لەبەرزبوونەوە دەكات

sharpress.net

1018 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 150 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی لەچاو رۆژانی رابردوو رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 132 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 152 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 9 هەزارو 800 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 20 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved