هواوی ئەو زیانانە ئاشكرادەكات كە بەر كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دەكەوێت

sharpress.net

593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
سۆن لۆبین ، گەورە بەرپرسی یاسایی كۆمپانیای "هواوی" چینی رایگەیاند بەخستنە لیستی رەشی كۆمپانیای هواوی لەلایەن حكوومەتی ئەمەریكاوە ، زیانی راستەوخۆ بە ١٢٠٠ كۆمپانیای ئەمەریكی دەگەیەنێت .

لۆبین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لەناكاو خستنە لیستی رەشی كۆمپانیای هواوی لەلایەن حكوومەتی ئەمەریكاوە زیانی گەورە بە ئەو كەسانە دەگەیەنێت كە ١٧٠ وڵات بەرهەم و خزمەتگوزارییەكانمان بەكاردەهینن ، هەروەك زیانی گەورە بە ١٢٠٠ كۆمپانیای ئەمەریكی دەگەیەنێت كە هاوكاری بازرگانیان لەگەڵ كۆپانیای هواوی هەیە ، ئەوە جگە لەوەی كاریگەری لەسەر دەیان هەزار دەرفەتی كار لەوڵاتە یەكگرتووەكان دەبێت ".

ئەو بەرپرسەی هواوی قەبارەی ئەو زیانانەی دیاری نەكردووە كە بەر كۆمپانیا ئەمەریكییەكان دەكەوێت ، بەڵام راپۆرتێك كە دامەزراوەی " تەكنەلۆژیای زانیارییەكان و داهێنان "ی ئەمەریكی بڵاویكردۆتەوە ، هۆشداریداوە لەسەپاندنی ئەو كۆتوبەندانەی كە ئەگەری هەیە بەهۆیەوە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان نزیكەی ٥٦ ملیار دۆلار زیانیان بەربكەوێت و لەماوەی ٥ ساڵی داهاتووشدا نزیكەی ٧٤ هەزار هەلی كار مەترسی لەدەستچوونیان لەسەرە .

لەم مانگەدا وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا كۆمپانیای هواوی چینی خستە لیستی رەشەوە ، بەوپێیەش ڕێگە نادرێت كۆمپانیا ئەمەریكییەكان هیچ تەكنەلۆژیایەكیان بدەنە كۆمپانیای هواوی چینی.

هەر بەپێی ئەو قەدەغەیە رێگە نادرێت كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لەبوارەكانی گواستنەوەی كەلوپەل و بەرنامە و خزمەتگوزارییە هونەرییەكان بێ وەرگرتنی رەزامەندی پێشوەختەی وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكا هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای هواوی بكەن ، هەربۆیە كۆمپانیای گوگڵ لەچەند بوارێكی دیاریكراودا هاوكارییەكانی لەگەڵ هاوای راگرت.

لەبەرانبەر ئەو رێوشوێنانەدا ، كۆمپانیای هواوی داوایەكی یاسایی لەدژی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تۆمار كرد و تێیدا تانەی لە دەستووری بوونی ئەو هەنگاوەی واشنتۆن داوە.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved