هەناردەی نەوت‌و داهاتی عێراق زیاتر روو لەبەرزبوونەوە دەكات

sharpress.net

206 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەمانگی رابردوو رێژەی هەناردەی نەوت‌و داهاتەكەی رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

وەزارەتەكە راشیگەیاند، مانگی رابردوو رێژەی هەناردەی نەوت 3.572 ملیۆن بەرمیل بووە، كە بە بەراورد بەمانگی رابردووتر زیاتر بووە، كە رێژەی هەناردەكەی لەو مانگە 3.466 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە بووە.

داهاتی سەرەكی عێراق بۆ دابینكردنی بودجەی گشتی عێراق زۆرینەی زۆری لەسەر نەوتەو تا هەناردەی زیاتر بێت داهاتەكەی زیاتر دەبێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved