موشەكێكی ئێران بۆ كەشتییەكانی ئەمریكا نرخی نەوت دەگەیەنێتە 100 دۆلار

sharpress.net

1563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
راوێژكارێكی حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران، پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 100 دۆلار دەكات، ئەگەر بێت‌و شەڕ لەنێوان وڵاتەكەی‌و ئەمریكا رووبدات.

لیوا رەحیم سەفەوی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ئەگەر گرژییەكانی ئێران‌و ئەمریكا بەردەوام بێت، تاران وەڵامدانەوەی بۆ واشنتۆن دەبێت، ئەوەش كاریگەری لەسەر نرخی نەوت دەبێت.

لیوا رەحیم سەفەوی راشیگەیاند، ئەمریكا چەندین كەشتی لەئاوەكانی كەنداو جێگیركردووەو ئێرانیش دەتوانێت بەدووری سێ‌ سەد كیلۆمەتر موشەكیان ئاراستە بكات، كە ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بۆ 100 دۆلار.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ماوەیەكە گرژی ‌و ئاڵۆزی لەنێوان ئەمریكاو ئێران لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە، كە ئەوە مەترسی پێكدادان‌و شەڕی موشەكی لێدەكرێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved