ورده‌كاریی ئۆفه‌ره‌كه‌ی پاریس سانجێرمان بۆ ڕۆناڵدۆ

sharpress.net

197 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌یه‌وێت كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌كردووه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی دیاریۆ گۆڵ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزی یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه‌، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 140 ملیۆن یۆرۆی ته‌رخانكردووه‌.

جگه‌ له‌و پاره‌ خه‌یاڵییه‌، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌یه‌وێت موچه‌یه‌كی خه‌یاڵیش بداته‌ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، كه‌ 50 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌یه‌.

تا ئێستا ڕۆناڵدۆ هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرانه‌كردووه‌ كه‌ ئاخۆ ده‌یه‌وێت ڕوبكاته‌ یانه‌یه‌كی دیكه‌، یاخود له‌خولی ئیتاڵیی‌و له‌یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌مێنێته‌وه‌.

ڕ . ج





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved