ساری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئیتاڵیا

sharpress.net

97 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
ماوریسیۆ ساری، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی ببێت‌و بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیتاڵیا.

به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ماوریسیۆ ساری له‌ شاری میلان بیندراوه‌ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ خولی ئیتاڵی، ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی ئه‌و خوله‌ وه‌ربگرێت.

ڕۆژنامه‌كان ناوی ساری به‌یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، كه‌ پاش ده‌ستبه‌رداربوونی ئه‌لێگری له‌پۆسته‌كه‌ی ئێستا ساری وه‌ك شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ ناوی دێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كان، ساری داوای له‌ئیداره‌ی چێڵسی كردووه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ست به‌ئاسوده‌یی ناكات له‌ یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌.

ڕ . ج







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved