هه‌رێم كه‌مال ئاغا: گومان هه‌بوو ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركوك ده‌ستی سیاسی له‌ پشت بێت

sharpress.net

929 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/06/2019‌

شارپرێس:
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی په‌رله‌مانی عێراق كه‌ سه‌ردانى شارى كه‌ركوكیان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌و شاره‌ و سوتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران، رایگه‌یاند، "لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كان خه‌ریكه‌ ده‌گه‌نه‌ ئه‌نجام."

هه‌رێم كه‌مال ئاغا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند، "ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك گه‌یشتونه‌ته‌ ده‌رئه‌نجامێكى باش بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كان و 70%ى مه‌سه‌له‌كه‌ ئاشكرابووه‌، دواتر خۆیان ورده‌كارى مه‌سه‌له‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن."

ڕۆژى شه‌مه‌، لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق سه‌ردانى شارى كه‌ركوكى كرد، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان دا كۆبۆوه‌. بریاره‌ له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كان و سوتاندنى ده‌غڵ و دانى جوتیاران راپۆرتێك بده‌نه‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى لێكۆڵینه‌وه‌كانیان، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى كه‌ركوك گومانى هه‌بوو له‌وه‌ى ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستى سیاسى یان له‌ پشت بێت وه‌ك له‌ تیرۆر، به‌ڵام په‌نجه‌ى تۆمه‌تیان بۆ هیچ لایه‌ك درێژ نه‌كرد،

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا رونیكرده‌وه‌، "سوتاندنى ده‌غڵ و دان هۆكارى زۆره‌، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان بۆ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌یه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كاندا، یه‌كێكى تر ده‌ستى عه‌ره‌به‌كانى له‌پشته‌وه‌یه‌ و ده‌غڵ و دانى كورد ده‌سوتێنن، هه‌روه‌ها ده‌ستى داعشیشى تێدایه‌."
ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved