نیمار رەتیدەكاتەوە دەستدرێژی سێكسی كردبێتە سەر كچێك

sharpress.net

180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/06/2019‌

شارپرێس:
نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان رەتیكردەوە، كە دەستدرێژی سێكسی كردبێتە سەر كچێكی فەرەنسی.

نیماری تەمەن 27 ساڵ لەمیانی ڤیدیۆیەك، كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "ئینستگرام" بڵاویكردووەتەوە، رەتیكردووەتەوە دەستدرێژی سێكسی كردبێتە سەر كچێك.

ئەمە لەكاتێكدایە، دادگای فەرەنسا دۆسییەكی لەسەر نیمار كردووەتەوە، ئەوەش لەسەر سكاڵای كچێك، كە گوایە لەئوتێلێك لەپاریس دەستدرێژی سێكسی كردووەتەوە سەری.

نیمار دەڵێت: من تۆمەتبارم بەدەستدرێژی سێكسی ئەوە كارێكی قوریە، من سەرسام بووم بەو تۆمەتەی ئاراستەم كراوە، بەراستی ئەوە مەترسیدارە، وتیشی: ئەوەی لەنێوان من‌و ئەو روویداوە، رووداوێك بووە لەنێوان هەر ژن‌و پیاوێك هەیە .

هەروەها رایگەیاندووە، تەواوی تۆمەتەكان رەتدەكەمەو ئامادەشم بچمە بەردەم دادگا، بۆ ئەوەی ئەو تۆمەتانەی لەسەرمە نەیهێڵم، بۆ ئەوەش بەڵگەم هەیەو تەواوی نامەكان بڵاودەكەمەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved