ساڵی 2020 ناسا گەشتیاران بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی دەگوازێتەوە

sharpress.net

178 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/06/2019‌

شارپرێس،
ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریكی "ناسا" رایگەیاند، پلان دادەنێت لەسەرەاتی سالی ٢٠٢٠ وە لەڕێگای گالیسكەی ئاسمانییەوە گەشتیاران بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی بگوازێتەوە .

پێشتر و لەماوەی نێوان سالەكانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٩ روسیا لەڕێگای گالیسكەی ئاسمانی رووسییەوە حەوت گەشتیاری بۆ وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی گواستەوە، كە لەناویاندا هاوڵاتی ئەمەریكی چارلز سیمۆن بوو .

بەیاننامەی ئەنجوومەنی راوێژكاری ناسا ئاماژەی بۆ ئەوە دەكات، كە بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی ئاژانسی ناسا دەرفەتی فراوانكردنی بازرگانیانەی وێستگەی ئاسمانی نێودەوڵەتی و ڕێكخستنی گەشتی تایبەت بۆ گواستنەوەی گەشتیارانی پێدەدات .

وەك زانراوە ولاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا كار لەسەر بەرهەمهێنانی گالیسكەی ئاسمانی شیاو دەكات بۆ گواستنەوەی كەشتیوانەكان بۆ وێستگەی ئاسمانی كە لەجۆری Starliner و بەرهەمی كۆمپانیای بۆینگ ، وە گالیسكەی Crew Dragon لە بەرهەمهێنانی كۆمپانیای سپەیس ئێكس ، هەروەك لە مانگی مارس گالیسكەی Crew Dragon تاقیكرایەوە ، واشبڕیارە لەمانگی ئابیشدا گالیسكەی Starliner تاقیبكرێتەوە.

بەگشتی ناسا پلان دادەنێت بۆئەوەی پێش كۆتایی ئەمساڵ ئەو گالیسكانە بۆ گەشتی ئاسمانی بۆسەر وێستگەی ئاسمانی نودەوڵەتی بەكار بهێنێت .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved