قرشێك لەبەر چاوی هاوسەرەكەی پیاوێك لەتوپەت دەكات

sharpress.net

2248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/06/2019‌

شارپرێس:
ژنێكی ئەمەریكی خراپترین رووداوی لەژیانی خۆیدا بینی ، ئەویش كاتێك لەبەر چاوی خۆی بینی چۆن قرشێك هاوسەرەكەی لەناو ئاودا پارچە پارچە دەكات .

رۆژنامەی "زە میرۆر"ی بەریتانی باسی لەوە كردووە كە تۆماس سمایڵی تەمەن (٦٥ ساڵ) لە كالیفۆڕنیا و لەرۆژی ٢٦ ئایار كاناراوەكانی ماوی قرشێك پەلاماریدا .

قرشەكە لەدووری ٥٠ مەتر لە كەناری دەریاكە پەلاماری پیاوەكەیدا ، هەرچەندە پیاوانی فریاكەوتن بۆی چوون و لەئاوەكە دەریانهێنا و هەوڵی بووژاندنەوەی دڵیاندا، بەڵام بێسوود بوو و گیانی لەدەستدا .

گیل، كە هاوسەری قوربانییەكەیە دەڵێت: من یەكەم ساتی هێرشی قرشەكەم بینی ، چاوم لێبوو كەسێك لەناو ئاوەكە جوڵە جوڵ و لاقەفڕكەی بوو ، بەڵام زۆر گوێم پێنەدا، چونكە هاوسەرەكەم مەلەوانێكی شارەزا و لێهاتوو بوو ، دەیتوانی خلیسكێنە لەسەر ئاویش بكات، بۆیە هەرگیز  گومانم بۆ ئەوە نەدەچوو كە هاوسەرەكەم بێت .

تا ئەوكاتەی پیاوانی فریاكەوتن كەسەكە لەناو ئاوەكە دەهێننە دەرەوە گیڵ نازانێت ئەوە هاوسەری ئەوە ، بەڵام دوایی، كە جلوبەرگەكانی دەبینێت و دەیناسێتەوە بەگریانەوە بەسەریدا هاوار دەكات .

گیڵ دەشڵێت : لەناوچەكە هیچ تابلۆیەك دانەنرابوو ئاماژە بۆ ئەوە بكات كە ناوچەكە قرشی لێیە ، بەڵام دوای مردنی تۆماس دەستكرا بەدانانی تابلۆی هۆشیاركردنەوە لە قرش لەسەرانسەری كەناراوەكە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved