رێگایەكی نوێ بۆ دابەزاندنی كێش بێهەستكردن بەبرسییەتی

تەندروستی

03/06/2019‌ 2167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
تیمێك لە زاناكانی زانكۆی كامبرج ڕێگایەكیان دۆزیوەتەوە بۆئەوەی كێشی لەش داببەزێنریت بێئەوەی پەنا ببرێتەبەر خۆبرسیكردن ، ئەویش بەپرۆگرامكردنی جەستە لەسەر كێشێكی دیاریكراو .

زاناكان دەڵێن: پرۆسەی پرۆگرامكردنی جەستە لەسەر كێشێكی دیاریكراو بەشداری دەكات لەپرۆسەی دابەزاندنی كێش بێئەوەی هەست بە برسییەتی بكرێت .

یەكێك لە زاناكان دەڵێن: دابەزاندنی كێش ئەوەندە كارێكی ئاسان نییە ، تاكە ڕێگا بۆ كەمكردنەوەی كێش بریتییە سووتاندنی وزە زیاتر لەوەی بەكاری دەهێنین .

ئەو زانایە دەڵێت: زۆربەی خەڵك كاتێك برسیان دەبێت پەنا دەبەنە بەر  ژەمە خواردنە ناتەندرووستەكان ، بەوەش بەرنامەی خواردنیان لێتێكدەچێت .

بۆ دووركەوتنەوە لەوە ، راشیل كلارسۆن شارەزای بواری خۆراكی داوا دەكات، كە كار لەسەر ئەوە نەكرێت بڕی ئەو خواردنەی بەكاریدەهێنین كەمی بكەینەوە، بەڵكو ئەو ژەمە خواردنانە بخۆین كە كالۆرییان كەمترە.

ئامۆژگاری كلارسۆن ئەوەیە، كە سەوزەی كەم نیشاستەی وەك برۆكلی و باینجان و  میوە و دانەوێڵە و  ساوەر و كینوا بخورێت .

سەرباری ئەوەش هەوڵ بدەین ئەو خواردنانە بخۆین، كە دەوڵەمەندن بەریشاڵی خۆراكی بەجۆرێك رۆژانە لە ٣٠ گرام كەمتر نەبێت ، چونكە ئەو جۆرە خواردنانە دەبنە هۆی پڕكردنی گەدە بەشێوەیەكی سرووشتی و هەستكردن بەتێری بۆ ماوەیەكی زۆر .

ئەو پزیشكە ئافرەتە ئامۆژگاریشمان دەكات بەوەی لەكاتی پێشكەشكردنی خواردندا قاپ و هەوڕی بچووك بەكاربهێنین  ، لەبەرئەوەی خۆبەخۆ وادەكات بڕێكی كەمتر خواردن بخۆین .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی