سوپای ئەمریكا بۆ سیخوڕیكردن بیر لە بەكارهێنانی ماسی دەكاتەوە

sharpress.net

407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/06/2019‌

شارپرێس:
یەكێك لە ئاژانسەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا پێشنیازی كردووە ئاژەڵە ئاوییەكانی ناو دەریا و زەریاكان بۆ  چاودێری چالاكییەكانی مرۆڤ لەژێر دەریاكان بەكار بهێنڕیت و لەڕێگایەوە سیخوڕیی بەسەر دەوڵەتە نەیارەكانەوە بكرێت .

ئەو ئاژانسە ئەمەریكییە دەیەوێت بزانێت تاچەند بوونەوەرە ئاوییەكانی وەك بلانكتۆنی پڕشنگدار یان ماسی زەبەلاحی هاموور  و بوونەوەری تریش دەتوانن وەك سیستەمێكی چاودێریی لەژێر ئاو  فرۆكەی بێفرۆكەوان كەلەسەر دەریاكان دەفڕن یان ژێردەریاییە ناوەكییە گەورەكان ئاشكرا بكەن.

رۆژنامەی ئیندپێندتی بەریتانی باسی لەوە كردووە كە زۆرێك لە بوونەوەرە ئاوییەكان بەشێوەی بیستراو یان بینراو وەڵامی گۆڕانە دەنگیی و رووناكیی و كارۆموگناتیسی و كیمیاییەكانی ئاوەكانی دەوروبەریان دەدەنەوە .

هەر بۆ نموونە ماسی (قاروس) كاتێك گوێی لە دەنگی گالیسكەی ناو ئاو دەبێت دەشڵەژێت ، هەروەك هەندێ لە میكرۆبەكانی ناو دەریاكان لەگەڵ پێكهاتەی موگناتیسی ژێردەریاكان كارلێك دەكەن .

لۆری ئەدرناتۆ خاوەنی بیرۆكەی پرۆژەكە كە ئاژانسی فیدراڵی بۆ پرۆژەكانی لێكۆڵینەوە پێشكەوتووەكان بەڕێوەی دەبات دەڵێت " پرۆژەكە كار لەسەر زیادكردنی ئەو هەستەوەرییە زۆرە دەكات كە ئەو بوونەوەرە زیندووانە هەیانە لەو گۆرانكاریانەی لەدەوروبەریان روودەدات ".

تائێستا روون نییە ئەو كەلوپەل و ئامێرانە كامانەن كە ئاژانسەكە لە پرۆژەكە بەكاریدەهێنێت ، بەڵام سۆنەر شێوازیكی كلاسیكی چاودێریكردن بووە لەژێر ئاوەكاندا ، بەڵام گرفتی ئەو شێوازە لەوەدایە كە زوو لەلایەن دوژمنەوە ئاشكرا دەكرێت.

بەڵام هەندێك لە ئامێرەكانی سۆنەر و رادارەكان گرانبەهاكان ،زوو دادەخورێن یان گیاندارە ئاوییەكان بەریانپێدەگرن و دایاندەپۆشن  ئەوە جگە لەوەی دامەزراندنیشیان زۆر ماندووكەرە ، بۆیە پرۆژەكە خۆی لەوە بەدوور دەگرێت .

ئاژانسەكە ٤٥ ملیۆن دۆلاری بۆ ٥ گرووپی لێكۆڵینەوە لە پرۆژەكە تەرخان كردووە و هەریەك لەوان لێكۆڵینەوە لەسەر یەكێك لە ئاژەڵە ئاوییەكان و چۆنێتی وەڵامدانەوەیان بۆ گۆرانكارییە ژینگەییەكانی دەوروبەریان دەكات .

دوای ئەم لێكۆڵینەوانە داتاكان شیكردنەوەیان بۆ دەكرێت ، دوای ئەوە توێژەران دەست دەكەن بە پێشخستنی ئەو تەكنەلۆژیایەی رێگە بە هێزە سەربازییەكان دەدات چاودێری ئەو گۆڕانكارییەكان بكەن .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved