ترسی توركیا لەئەمەریكا.. ئیدلب هەڕەشە لەمامەڵەی ئێس-400 دەكات

جیهان

03/06/2019‌ 2382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو بەرپرسی توركیا دەڵێن: ئەنقەرە ترسی زۆری هەیە لە سەپاندنی سزای ئەمەریكاو رۆژئاواییە بەهۆی كرینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسی، لەگەڵ ئەوەشی بەئاشكرا مكوڕی هەیە بەوەی مامەڵەكە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

حكومەتی توركیا دووپاتیدەكاتەوە لە رێككەوتنەكەی لەگەڵ روسیا پاشەكشە ناكات، ئێستا كەمتر لە مانگێكی ماوە توركیا سیستەمی ئێس-400 بگاتە دەستی، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەكی ئاسایی ئەمەریكا سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێ. 

یەكێك لە بەرپرسەكان دەڵێت:: دڵە ڕاوكێ لە كاریگەری ریكارەكانی ئەگەری سزای ئەمەریكا لەسەر سوپای توركیا گەیشتۆتە ئاستێكی بەرز تەنانەت سەرۆك رەجەب تەیب ئەردۆغان.

لە نێو سزاكاندا ئاستی كەشتیگەلی شەڕكەری توركیا كەمدەكاتەوە، و ئەنقەرە ناچار دەكات نەتوانێ فرۆكەی جەنگی نوێ لە جۆری ئێف -35 و كۆسیستەمی رۆكێتی پاتریۆت بكڕێت. ئەوەشی بە رۆیتەرز وتوە: هەندێ لە بەرپرسە باڵاكان دەیانەوێ رادەستكردنەكە بەلای كەمەوە مانگی یۆنیۆ نەبێت، بەرپرسێكی دیار ئەمەی بە ئەردۆغان راگەیاندوە. بەرپرسە ئاماژەی بەوە كردوە، ئەوانەی لەگەڵ رادەستكردنی خێرادا نین، دوو دلن لەوەی پەیوەندی توركیا و ناتۆ زیانی پێ بگات و لە هەمان كاتدا رووبەرووی سزای ئەمەریكا ببنەوە و لەهەمان كاتیشدا رۆكێتەكانی پاتریۆت بە تەواوی ئامادە نەبن.

بەرپرسێكی تری ئاگادار لە مامەڵەی ئێس-400، دووپاتیكردەوە ترسیش لە ئەگەری كاردانەوەی ئەمەریكا هەیە، كەچی توركیا دووبارەی دەكاتەوە بەوەی ئەو مامەڵەیە تەواو دەكات.

هەروەها واشنتۆن رایگەیاندووە، سیستەمی بەرگری رۆكێتی روسی رێكخراو نیە لەگەڵ تۆڕی بەرگری ناتۆ و هەڕەشەیە بۆ سەر فرۆكەی ئێف -35؛ كە توركیا مكوڕە لەسەر ئەوەی بیكڕێت.

بەرپرسێكی بەرگریی دیار لە وڵاتێكی نێو یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ لەو بارەیەوە وتی: كڕینی سیستەمی ئێس-400 تێچووەكەی لەسەر توركیا زۆرە، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد ناتۆ ناتوانی توركیا ناچار بكات ئەو سیستەمە نەكڕێت، بەلام ئەگەر جێبەجێی بكات ئەوا لێكەوتەی دەبێت لەسەر گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگیریی لە نێو خاوپەیمانیەكەو مامەڵە بەرگریەكانی تر.

توركیا لەو بارەیەوە دەڵێت: بەرگری سەر خاكەكەی هیچ مەترسیەك نیە بۆ هاوپەیمانەكانی و پایەندیی تەواوی هەیە لەگەل هاوپەیمانی ئەتڵەسی. 

بەرپرسێكی بەرگری لە ئەنقەرە پیشبینی ئەوەی كردوە رۆكێتی بەرگری لەسەر سنوری سوریا بڵاوبكاتەوە، بەلام تاكو ئێستا بریاری كۆتایی لە بارەوە نەدراوە.

جێگای ئاماژەیە كاتی بڕیارلێدراو بۆ رادەستكردنی كۆسیستەمی ئێس-400 مانكگی یۆلیۆ بوو، بەلام توركیا پێشنیاری كرد كاتەكە بۆ بەشی یەكەمەكەی بكەوێتە مانگ یۆنیۆ. بەلام وەزیری بەرگری توركیا خەلوسی ئاكار بۆ یەكەمجار وای دەرخست ئەگەری دواكەوتنی هەبێت بەوەی مانگی یۆنیۆ تەواو نابێت، ئەوەشی روونكردەوە كە توركیا و روسیا كار دەكەن لەسەر هەندێ وردەكاری مامەڵەكە.

گرژی لە گەڵ روسیا
رەنگە ناكۆكی نێوان توركیا و روسیا دەربارەی جەنگی سوریا كار لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بكات بۆ تەواو كردنی مامەڵەی رادەستكردنی ئێس-400.

رێككەوتنی نێوان روسیا و توركیا و ئێران بۆ وەستاندنی شەڕ لە ئیدلب شكستی هێنا، ئەویش لەگەڵ هێرشی هێزە سوریەكانی پاڵپشتی كراو لەلایەن روسیاوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی هەزارەها خەلكی سڤیل ناچار ببن روو بكەنە سنورەكانی توركیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا حامی ئاكسۆی رۆژی هەینی وتی : خشتەی كاتی رادەستكردنی ئێس-400 گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتوە، هەندێ راپرۆت ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن توركیا دەیەوێ مامەڵەكە دوا بخات لەسەر داوای ئەمەریكا ئەمەش هیچ لە راستیەكان ناگۆڕێ، پرۆسەكە وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

هەرسێ بەرپرسەكەی توركیا؛ ئەوانەی بۆ رۆیتەرز قسەیان كردوە وتویانە جێبەجێكردنی رادەستكردنەكە مانگی یۆنیۆ دەبێت، بەلام بە دووریان نەزانیوە دوابخرێت.

سەرچاوە: سكای نیوز عربیە
وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا