حکومەتى عێراق کرێى کۆمپانیاکانى بەرهەمهێنانى نەوتى هەرێم نادات

sharpress.net

326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/06/2019‌

شارپرێس:

حکومەتى عێراق ئامادە نییە کرێی کۆمپانیا نەوتییەکانی خەرج دەکات و پشکی ھەرێمیش لەو بڕەپارەیە پەیوەستکراوە بەرادەستکردنی نەوتی ھەرێم بە حکومەتی عێراق.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکى رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩،  بڕی ١٢ ترلیۆن دینار بۆ گرێبەستی کۆمپانیان دیاریکراوە، لەوبڕە پارەیەش ٣٠٠ ملیار دینار بۆ کرێی کۆمپانیا نەوتییەکانی ھەرێمە، ئەو بڕەش زۆر کەمە، بەڵام بەھۆی رادەستنەکردنی نەوت بە بەغداد، تا ئێستا پشکی ھەرێم لەو پارەیە خەرج نەکراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکرد، ھەوڵیان داوە ئەو پارەیە لە بودجەی سیادی لاببەن و بخرێتەوە سەر بودجەی وەزارەتی نەوت، یاخود پشکی ھەرێم زیاد بکرێت، چونکە بە پێی یاسی بودجە، ھەرێم نزیکەی یەک ترلیۆن دیناری تری بەردەکەوێت.

س.هـ






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved