تەمەنی 120 ساڵە.. نمایشكردنی كۆنترین فیلمی ئەستێرەناسی

sharpress.net

211 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/06/2019‌

شارپرێس:
كۆمەڵەی گەردوونناسی شاهانەیی بەریتانی چەند گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، كە مێژووەكەیان بۆ ٢٨ نیسانی ساڵی ١٩٠٠ دەگەڕێتەوە ، كاتێك ویلایەتی كارۆلینای باكوور لەوڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا خۆرگیرانی تەواوەتی تێدا روودا.

نیڤیل ماسكین جاددوگەر و دەرهێنەری سینەمایی بەریتانی فلیمێكی ئەو ڕووداوە گەردوونییە سەرنجڕاكێشەی گرتووە كە زیاتر لە وێنەی جوڵاو دەچێت وەك لە فلیمی ڤیدیۆیی.

وێنەكەش كاتێك گیراوە، كە نیڤین لەگەڵ كۆمەڵیك زانا و چاودێر كە لەسەرانسەری جیهانەوە هاتبوون بۆ كارۆلینای باكوور بۆ بینینی ئەو  رووداوە گەردوونییە ، چونكە ئەو جێگەیە باشترین شوێن بووە بۆ چاودێریكردنی خۆرگیرانی تەواوەتی لەوكاتەدا .

ماسكلین كە لەگەشتێكی دۆزینەوەیی سەر بە كۆمەڵەی گەردوونناسی شاهانەیی بەریتانیدا بوون لە ویلایەتی كارۆلینا و بە كامێرایەك رووداوی خۆرگیرانەكەی تۆمار كردووە كە تایبەت بۆ ئەو رووداوە دەستكاری و ئامادەكرابوو ، بەجۆرێك لە گرتە جوڵاوەكاندا دەردەكەوێت كە چۆن مانگ دێتە پێش خۆر و تێدەپەڕێت .

شارەزایانی پەیمانگای بەریتانی بۆ فلیمەكان پشكنینیان بۆ ئەو گرتە جوڵاوانە كردووە كە دەگوترێت ئەوە دووەم هەوڵی ماسكلینە بۆ تۆماركردنی خۆرگیران ، بەڵام یەكەم گرتەیە كە پرۆسەیەكی دزین دەربازی بووە و جارێكی تر شارەزایانی پەیمانگاكە دوای تێپەربوونی ١١٩ ساڵ بەسەر رووداوەكەدا ، كۆیان كردۆتەوە و دەرهێنانی تەواوەتیان بە تەكنیكی k4 بۆ كردووە .

یەكەم هەوڵی ماسكلین بۆ تۆماركردنی خۆرگیران لەساڵی ١٨٩٨ لە هیندستان سەركەوتوو بوو ، بەڵام لەكاتی گەرانەوەی بۆ بەریتانیا لەڕێگا لێیدزرا .

دكتۆر جۆشوا نال سەرۆكی لیژنەی كەلەپووری گەردوونی لە كۆمەڵەی گەردوونناسی شاهانەیی بەریتانی لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت " رەنگە ئەوە كۆنترین فلیمی گەردوونناسی بێت كە ماوەتەوە ، بەراستی تۆمارێكی سەرنجراكێشی سینەما و چاودێریكردنی خۆرگیرانە ".

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved