ڤیدیۆ.. كادیلاك ئۆتۆمبیلێكی تایبەتمەندی بەرزو جوان دروست دەكات

sharpress.net

222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/06/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای "كادیلاك" نمایشی بەئۆتۆمبیلی "CT4" كرد، كە جوانییەكی زۆری هەیەو خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

ئۆتۆمبیلەكە دیزانێكی جوانی هەیەو هەموو لایتەكانی LED ویلەكانی لەمادەی كرۆم دروست كراوەو چەند تایبەتمەندییەكی تری لەدیزاینی دەرەوە هەیە.

لەناوەوەش رووبەرێكی گەورەی هەیەو پێنج كەس دەگرێت‌و كوشنەكانی جلدەو شاشەیەكی گەورەی هەیە سیستەمی ساردكەوەو گەرمكەرەوەی ناوەندییەو چەندین ئێرباگی هەیە.

بزوێنەری ئۆتۆمبیلەكە بەنزینە بە توانای 2.7 لیترو هێزی 325 ئەسپ، جۆرێكی تریشی هەیە، كە بزوێنەرەكەی تۆربینی 3 لیترییەو نۆ گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved