كۆمپانیای ئەپڵ بەبڕیارێكی نوێ‌ بەكارهێنەرانی سەرسام دەكات

sharpress.net

903 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای ئەپڵ لانی كەمی ئەو داتایانەی رێگە دەدرێت داونلۆدیان بكەیت لە ١٥٠ مێگابایتەوە بۆ ٢٠٠ مێگابایت بەرزكردەوە.

رۆژنامەی "ئەلویئام" باسی لەوە كردووە، كە بەپێی ئەو بڕیارە لەمەودوا بەكارهێنەران دەتوانن بڕێكی زیاتر داتا دابەزێنن بێئەوەی پێویست بەئینتەرنێتی بێتەل (وای فای)  بكات.

ئەمە واتای ئەوە دەگەیەنێت بەكارهێنەران بۆ دابەزاندنی ئەو ئەپڵیكەیشنانەی قەبارەكەیان لەو برە كەمترە هیچ نامەیەكیان بەدەست ناگات تییدا داوای خزمەتگوزاری ئینتەرنیتی وای فای بكات .

هەر چەند ساڵێك ئەپڵ هەوڵ دەدات قەبارەی ئەو فایلانەی دەكرێت داببەزێنرێت دەستكاری بكات ، ئەوەش لەگەڵ باشتربوونی خزمەتگوزارییەكانی تۆرەكانی پەیوەندی .

دواجار، كە دەستكاری دابەزاندنی قەبارەی داتاكان كرا بێ ئینتەرنێت ساڵی ٢٠١٧ بوو ، كە ئەوكات قەبارەكەی لە ١٠٠ مێگابایتەوە بۆ ١٥٠ مێگابایت بەرز كرایەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved