رەگەرزپەرستی نەخۆشی مەترسیداری بەدواوە دێت

تەندروستی

05/06/2019‌ 603 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان، ئەو كەسانەی رەگەزپەرستیان لەدژ بەكاردەهێنرێت، بەئەگەرێكی زۆرەوە تووشی چەند نەخۆشییەكی مەترسدار دەبن.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، قوربانیانی دەستی رەگەزپەرستی تووشی نەخۆشییەكانی دڵ‌و تروس شێرپەنجەو دڵەراوكێ‌ بۆ ماوەیەكی زۆر دەبن.

هەروەها توێژینەوەكان ئاشكرایانكردووە، كە رەگەزپەرستی كاریگەری لەسەر كۆئەندامی بەرگری لەشی مرۆڤیش دەبێت، ئەوەش كاریگەری ‌و مەترسی نەخۆشییەكان لەسەر جەستە زیاتر دەكەن.

توێژینەوەكان ئەنجامی توێژینەوەكانیان لەسەر ئەو ئەفریقیانە وەرگرتووە، كە لەئەوروپاو ئەمریكا دەژین‌و بەتەواوی كاریگەری رەگەزپەرستی لەسەر جەستەیان دەركەوتووە.

هـ ـ ح