تا قاوەی زیاتر بخۆیتەوە زیانەكانی بۆ سەر دڵ كەمدەبێتەوە

تەندروستی

05/06/2019‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان دەڵێن: خواردنەوەی 25 كوپ قاوە لەرۆژێكدا، مەترسی كەمترە لەخواردنەوەی یەك كوپ قاوە بۆ سەر دڵ.

توێژینەوەكان لەبەریتانیا لەسەر 8412 كەس ئەنجامدراوە، كە ئەو كەسانە دابەشی سێ‌ گروپ كراون، بەشێكیان 1 كورپ قاوەیان بەشێوەی رۆژانە خواردووە بەشێكی تریش سێ‌ كوپ‌و بەشێكی تریش 25 كورپیان خواردووە.

ئەنجامی توێژینەوەكە دەریخستووە، ئەوانەی یەك كوپیان خواردووە، زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ بوون، وەك ئەوانەی سێ‌، یان 25 كورپەكەیان بەشێوەی رۆژانە خواردووە.

هەروەها توێژینەوەكان ئەوەشیان دەرخستووە، رۆژانە لە پێنج كۆپوەوە بۆ 25 كوپ لەخواردنەوەی قاوە، ئەو مەترسیانە كەمدەكاتەوە، كە قاوە لەسەر دڵ دروستی دەكات.

هـ ـ ح