"سامسۆنگ" بەكومپیوتەرێكی نوێ‌ كێبڕكێی "ئەپڵ" دەكات

sharpress.net

157 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، دەیەوێت بەدروستكردنی كۆمپیوتەرێكی نوێ‌ لەنەوەی Notebook ، كێبڕكێی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكی بكات.

كۆمپانیاكە، نەوەی كۆمپیوتەری Notebook 7 بەدیزاینێكی نوێ‌ دروست دەكات، كە هاوشێوەی كۆمپیوتەرەكانی MacBook ی كۆمپانیای ئەپڵی ئەمریكییە.

كۆمپیوتەرەكەی كۆمپانیاكەی كۆریای باشوور تایبەتمەندییەكانی USB 3.0 و USB-Cو HDMI هەیە، لەگەڵ دەرچەی شەحنكردنەوەی دەرەكی.

شاشەی كۆمپیوتەرەكە دوو جۆری هەیە، كە قەبارەكانیان 13.3 و 15.6 بۆسەو بەدیقەی (1920/1080)ی پرۆسێسەری intel  لەنەوەی هەشتەم، لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی Nvidia MX250.

رامی كۆمپیوتەرەكە 16 گێگابایتەو سیستەمی دەنگی بە Dolby Atmos كاردەكات‌و بەرەنگی رەش‌و رەساسی دروست كراون.


بڕیارە كۆمپیوتەرەكە لە 12 یۆلیۆی داهاتوو بە نرخی 999 دۆلار بخرێتە بازاڕەكانی جیهان، كە نەوەی Notebook 7، جۆرەكەی تریش نرخەكەی 1499 دۆلارە، كە نەوەی Notebook 7 Force.

هــ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved