دابەزینی گەورە.. نەوت نزمترین ئاستی چوار مانگی رابردوو تۆماردەكات

sharpress.net

558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
دابەزینی نرخی نەوت لەبازاڕەكان بەردەوامە، بەشێوەیەك لەكۆتا مامەڵەكان نزمترین ئاستی چوار مانگی رابردووی لەمساڵدا تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 69 سەنت بەرێژەی 1.1% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 61.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەو نرخە لەمانگی یەكی رابردوو تۆماركراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 23 سەنت بەرێژەی 0.4% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 53.48 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بەو زۆربوونەی بەرهەمی ئەمریكایە، كە چەند رۆژێكە تۆماری دەكات‌و رەنگە نرخەكەی زیاتریش دابەزێت.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved