كشتوكاڵی گەردوونی.. چین یەكەم تۆوی لۆكە لەسەر مانگ دەچێنێت

sharpress.net

412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
چین رایگەیاند ، كە ئەو تۆوی لۆكەیەی گالیسكەی چینی "چانگ ئەی-٤" لەگەڵ خۆی هەڵیگرتووە بۆسەر مانگ دەبێتە یەكەم تۆو، كە لەسەر مانگ بچێنرێت و گەشە بكات.

توێژەرانی زانكۆی چونگ چینگ لە باشووری رۆژئاوای چین لە لێدوانێكیاندا رایانگەیاند كە گالیسكەی چینی هەستاوە بە یەكەم ئەزموونكردنی یەكەم "ژینگەی زیندەیی بچووكراوە" لەسەر مانگ .

ئەو توێژەرانەی پەیوەندیدارن بە ئەو ژینگە زیندووە بچووكراوەی سەر مانگ دەڵین ئەو گالیسكە چینییە تۆوی لۆكە و پەتاتە و توور و ئارابیدۆبسیسی بۆسەر مانگ هەڵگرتووە ، جگە لە هێلكۆكەی مێش و هەندێ هەوێن ئەوەش لەپێناو درووستكردنی ئەو ژینگە زیندووە بچووككراوە .

ئەو وێنانەی گالیسكە چینییەكە ناردوونییەوە و پەیمانگای لێكۆڵینەوە تەكنەلۆژییە پێشكەوتووەكان لە زانكۆی Chongqing بڵاویكردۆتەوە  چرۆی تۆوی لۆكەكە زۆر بەباشی گەشە دەكات ، لەگەڵ ئەوەی هیچ كام لە گیاكانی تر هەست بەگەشەكردنیان نەكراوە .

بەگوێرەی شیە جینگ شین كە دیزاینی ئەزموونەكەی كردووە ، ئەوە بۆیەكەمجارە مرۆڤ ئەزموونی گەشەی بایۆلۆجی لەسەر ڕووی مانگ تاقیدەكاتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved