ئەمەریكا بەكۆمپانیا تایبەتەكان ئامێرە زانستییەكان بۆ سەر مانگ دەگوازێتەوە

sharpress.net

205 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
ئاژانسی ناسای ئەمەریكی ٣ كۆمپانیای كەرتی تایبەتی هەڵبژاردووە بۆئەوەی لەجیاتی ئەو ئامێر و كەلوپەلە زانستی و تەكنەلۆژییەكان بۆسەر مانگ بگوازێتەوە، ئەوەش پێش ئەوەی كەشتیوانە ئاسمانییەكان لەساڵی ٢٠٢٤ لەسەر مانگ بنیشنەوە.

ناسا لەپێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، ئاژانسەكە كۆمپانیای Astrobotic ی لە ویلایەتی پەنسلڤانیا دیاریكردووە بۆ ئەوەی تاساڵی ٢٠٢١ و بە بڕی ٧٩،٥ ملیۆن دۆلار ،   ١٤ گەشتی ئاسمانی ڕێكبخات بۆ ئەو چاڵەی ناونراوە "دەریاچەی مەرگ" كە دەكەوێتە بەشی باكووری رۆژهەڵاتی بەشی بینراوی مانگ .

هەروەك ك بڕی ٧٧ ملیۆن دۆلار تەرخانكراوە بۆ كۆمپانیای Intuitive Machines لە ویلایەتی تەكساس ، بۆ ڕێكخستنی  ٥ گەشتی ئاسمانی و گواستنەوەی ئامێر و كەلوپەل بۆ ئەو جێگایەی ناونراوە" زەریای گەردەلوولەكان" ، هەروەك ناسا ٩٧ ملیۆن دۆلاری تەرخان كردووە بۆ كۆمپانیای Orbit Beyond لە ویلایەتی نیوجێرسی بۆ ڕێكخستنی ٤ گەشتی ئاسمانی بۆ " دەریای بارانەكان" لەسەر مانگ تا ساڵی ٢٠٢٠.

تۆماس زاریوكن ، یاریدەدەری ئیدارەی توێژینەوە زانستییەكان لە ناسا دەڵێت " ئەو پرۆژانە دەبنە دەستپێكێك لەنێوان حكوومەت و كۆمپانیا تایبەتەكان كە نزیكمان دەكاتەوە لە شیكردنەوەی گەلێك لە مەتەڵە زانستییەكان لەسەر مانگ و كۆمەڵەی خۆر و دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر ".

پێشتر ناسا بەرنامەكەی سەر مانگی ناونابوو Artemis . بەڵام دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاریدا جگە لەو پارەیەی ناسا بۆ بەرنامەی سەر مانگی تەرخان كردووە بری ١،٦ ملیار دۆلار ی تریش بۆ پرۆژەكە زیاد بكرێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved