چین یەكەم رۆكێتی ئاسمانی لەسەكۆیەكی دەریاییەوە تاقیكردەوە

sharpress.net

361 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا، چین پرۆسەیەكی هەلدانی رۆكێتی ئاسمانی هەڵگری مانگێكی دەستكرد لە سەكۆیەكی دەریایەوە جێبەجێكرد، ئەمەش بە گوێرەی تەلەفزیۆنی ولاتی چین.

هەڵدانی رۆكێتی سی زێد-11، كە هەڵگری حەوت مانگی دەستكردە، لە سەكۆیەكی دەریاییەوە رۆژی چوار شەممەی رابردوو‌ لە دەریای چینەوە سەعات 12:06  بە كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرا.

بەگوێرەی ئیدارەی ئاسمانیی نیشتمانی چینیی، دەبێ پارچەكانی رۆكێتەكە لە ئاوەكانی نێودەوڵەتیی لە باكوری زەریای هێمن بكەوێتە خوارەوە.

رۆكێتی سی زێد -11، رۆكێتێكی ئاسمانی چینیەو بە چوار قۆناغ تەواو دەبێت؛ تایبەتە بە گواستنەوەی مانگی دەستكردی ئاسایی، لەماوەی نێوان 2015 -2019 تەواو كراوەو شەش رۆكێتی لەم جۆرەی پێ رەوانەی بۆشایی ئاسمان كراوە.

سەرچاوە: نوفوستی
وەرگێڕان : حلمی رەسول رەزا






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved