داوا لەعادل عەبدولمەهدی دەكرێت لێبڕاوانە شەڕی گەندەڵی بكات

sharpress.net

241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/06/2019‌

شارپرێس:
هۆشیار عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆران داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیری عێراق كرد هاوكات لەگەڵ كردنەوەی ناوچەی سەز ، دۆسییەی گەندەڵی بۆ هەموو ئەو بەرپرسە حكومیانە بكاتەوە، كە لە حكومەتی ئێستا و حكومەتەكانی پێشووتریش بەرپرسیارێتیان هەبووە ، بەجۆریك بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هەموو عێراق بگرێتەوە بەهەرێمی كوردستانیشەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا لەبەیاننامەیەكدا دەڵێت: لەكاتێكدا ستایشی ئەو هەنگاوەی عادل عەبدول مەهدی دەكەین، كە خۆی لە كردنەوەی تەواوەتی ناوچەی سەوزبەرانبەر بەهاووڵاتیاندا دەبینیتەوە ، كە پیشتر زۆرجار بەڵێنی لەوجۆرە دران و تەنیا وەك هەڵایەكی راگەیاندن مانەوە، "ئومێد دەكەین لەگەڵ كردنەوەی ناوچەی سەوز هەموو ئەو دۆسیانەی گەندەڵیش بكرێتەوە، كە پەیوەستن بە كەسایەتییە حكومییەكان چی ئەوانەی حكومەتی ئێستا یان ئەوانەی پێشووتر".

ئەو پەرلەمانتارە روونیشكردووەتەوە، كە چەندین ناوی ناسراو هەن گومانی گەندەڵییان لێدەكرێت، یان بەڵگەی گەندەڵییان لەسەر هەیە ، بۆیە "ئومیدەوارین وەك چۆن لەكردنەوەی ناوچەی سەوز جددی بوو ئاواش لە كردنەوەی دۆسیەی گەندەی بەرپرسان جدی بێت".

هۆشیار عەبدوڵڵا دەشڵێت: بەگوێرەی دەستوور و یاسا فیدراڵییەكان دەبَیت رووبەروبوونەوەی گەندەڵی گشتگیر و بۆ هەموو عێراق بێت ، واتا دەبێت هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە نەوەك تەنیا بۆ پارێزگاكانی سەر بە حكومەتی ناوەندی بێت ، كە هەرێمی كوردستان گەلێك دۆسیەی گەندەڵی تێدایە و چاوەڕێی كەسێك دەكات بیانكاتەوە و ئەو كەسانە دادگایی بكات كە تێیەوە گلاون .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved