گه‌نجێكی ئه‌مریكی هه‌موو وڵاتانی سه‌ر گۆی زه‌وی بینیوه‌

sharpress.net

1496 جار خوێندراوه‌ته‌وه

06/06/2019‌

شارپرێس:
گه‌نجێكی ئه‌مریكی به‌ته‌مه‌نێكی كه‌مه‌وه‌ توانی ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌گه‌شتكردن بۆ چه‌ندین وڵات بشكێنێت.

به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی لیكسی ئالفۆرد، ناوی چووه‌ نێو كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو گه‌شتی بۆ زیاتر له‌ 196 وڵات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كرد، له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی ته‌نیا 24 ساڵه‌.

گه‌نجه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ ده‌ڵێت، ئاسته‌نگی زۆری له‌سه‌فه‌ره‌كانیدا بینیوه‌، له‌هه‌ندێك له‌وڵاته‌كان ماوه‌یه‌كی زۆری ویستووه‌ تا بتوانێت ڤیزا وه‌ربگرێت، ده‌شڵێ، چوه‌ته‌ هه‌ندێك وڵاته‌وه‌ كه‌ ئاسان خه‌ڵكی ناچنه‌ ناویه‌وه‌.

له‌سه‌ر گۆی زه‌وی 206 ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌یه‌‌و له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ دانیپێدانراوه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لیستێكی دیكه‌ی هه‌یه‌ ‌و پێیوایه‌ 195 ده‌وڵه‌تی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ش بێت لیكسی ئالفۆرد گه‌شتی بۆ هه‌موو وڵاتانی سه‌ر گۆی زه‌وی كردووه‌.

ڕ . ج





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved