پێكانەكەی نیمار دەرگا بەرووی یاریزانێكی ریاڵ مەدرید دەكاتەوە

sharpress.net

170 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/06/2019‌

شارپرێس:
رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە دەرگا بەرووی فینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی كراوەتەوە، بۆ ئەوەی بەشداری لەیارییەكانی كۆبا ئەمریكا بكات.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، بەهۆی پێكانی نیمار داسیلڤای بەرازیلی دەرگا بەرووی ئەو گەنجەی یانەی ریاڵ مەدرید كراوەتەوە، بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەرازیل بكرێت.

نیمار لەیاری بەرازیل ‌و قەتەر تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەوە لەیارییەكانی كۆبا ئەمریكا لەگەڵ بەرازیل بێ‌ بەش دەبێت، كە ناوەڕاستی ئەم مانگە پاڵەوانییەكە دەستپێدەكات.

نیمار پێكانەكەی لە پاژنەی پێیدایەو مەترسی لەسەر دروست بووە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی فینیسیوس هەژدە ساڵ هەلێكی بۆ هەڵبكەوێت لەهەڵبژاردەی بەرازیل خۆی بسەلمێنێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved