ڤیدیۆ.. دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان لەچێشتخانەیەك كار دەكات

sharpress.net

592 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/06/2019‌

شارپرێس:
ئەو پیاوەی لەسەر زەوی دەوڵەمەندترینی جیهانە، بۆ ماوەی یەك رۆژ لەچێشتخانەیەكی خواردنە خێراكان كاری كرد.

بێڵ گیتس خاوەی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كە دەوڵەمەندترینی جیهانە لەگەڵ سەرۆكی دامەزراوەی بیركشیر هاپاوای، وارن بافت، یەك رۆژ كاریان لەو جێشتخانە كرد.

ئەو دوو دەوڵەمەندی جیهان لەچێشتخانەی "دیری كوین" كاریان كردو لەو رۆژەدا خواردنیان ئامادەكردو خزمەتگوزارییان پێشكەشی میوانەكانی چێشتخانەكە كرد.

وارن پلەی سێیەمی هەیە لەدەوڵەمەندەكانی جیهان، كە سامانەكەی 82.5 ملیار دۆلارەو گیتسیش بە 96.5 ملیار دۆلار پلەی یەكەمی هەیە.

ژمارەی ملیاردێرەكانی جیهان 2470 كەسە، كە زۆرینەی پارەی جیهان لەلای ئەوانە، بەتایبەتی ریزبەندی 201 لیستەكە، كە ناوەندی تەمەنی ئەو كەسانە لە 64 ساڵیدایە.

هـ ـ ح





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved