توانایەكی زۆر.. روسیا چەكێكی نوێی دژە فرۆكە دروست دەكات

sharpress.net

1600 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/06/2019‌

شارپرێس:
روسیا بەردەوامە لە تاقیكردنەوەی مۆدێلێكی نوێی كۆمەڵەی مووشەكیی "بانتسیر"ی دژە فرۆكە .

سەرچاوەیەك لە كەرتی پیشەسازی سەربازی رووسی باسی لەوە كردووە كە تاقیكردنەوەكانی كۆمەڵەی "بانتسیر ئێس ئێم" دوای دوو ساڵی تر تەواو دەبن .

مۆدێلی نوێی بانتسیر لە سفرەوە بونیادنراوەتەوە ، لەبەر ئەوەی پێشخستنی كۆمەڵەكانی "بانتسیر ئێس  ١" كە ئێستا بەردەستە بۆ "بانتسیر ئێس ئێم " كارێكی ئەستەم بووە .

ئەو سیستەمە نوێیەی بانتسیر  كۆمەڵێك تایبەتمەندی پێشكەوتوو تری لەوانی پێش خۆی تێدایە ، وەك ئەوەی مووشەكەكەی لە چركەیەكدا دەگاتە ٣٠٠٠ مەتر ، ئەوە لەكاتێكدا خێرایی مووشەكی "57أ6ی" كە تایبەتە بە "بانتسیر ئێس  ١" دەگاتە ١٣٠٠ مەتر لە چركەیەكدا ، هەروەك ئامێری نوێی ئاگاداركردنەوەكەی كە بەهۆیەوە راداری "بانتسیر ئێس ئێم " لەدووری ٧٥ كیلۆمەترەوە ئامانجەكان دەبینێت .

هەروەك كۆمەڵەی "بانتسیر ئێس ئێم " تادووری ٤٠ كیلۆمەتر ئامانجەكانی دەپێكێت ، ئەوەش مانای وایە دووقاتی كۆمەڵەی  "بانتسیر ئێس  ١" دەبڕێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved