لەژاپۆن هەزاران كەس هەڵمەتێك دژی پێڵاوی پاژنە بەرز دەستپێدەكەن

sharpress.net

248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/06/2019‌

شارپرێس:
هەزاران ژاپۆنی داواكارینامەیەكیان واژووكردووە تێیدا داوایان لە دەسەڵاتداران كردووە كۆتایی بە "ڕیساكانی جلوپۆشینی پیشەیی" بهێنرێت، كە بەپێی ئەو رێسایە ژنان ناچار دەكرێن لە نووسینگە و شوێنەكانی كار پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بكەن .

داوكارینامەكە كچێكی گەنج بەناوی یومی ئیشیكاوا درووستی كردووە بەهۆی ئەوەی ناچار كراوە هەموو رۆژێك لەكاتی كارەكەیدا پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بكات ، سەرەتای نارەزایەتییەكەشی لەپێگەی "تویتەر"ەوە دەستپێكرد ، كە پشتیوانییەكی جەماوەری فراوانی لێكرا .

هەڵمەتەكە بەناوی (KuToo#)، ناوبانگی پەیدا كردووە، كە لە هەردوو وشەی "Kutsu" ،كە بەیابانی بەمانای "پیڵاو" دێت لەگەڵ "Kutsuu"، كە بەمانای "ئازار" دێت وەرگیراوە .

یومی لە وەڵامی هۆكاری راگەیاندنی ئەو هەڵمەتە گوتوویەتی " ئامانجم ئەوەیە كە ئەو دابونەریتە كۆمەڵایەتییە بگۆڕم كە پێیوایە ئەگەر بێت و ژنانیش وەك پیاوان پیڵاوی پاژنە نزم لەبەر بكەن ئەو رەفتارێكی ناپەسەندە" ، دەشڵێت یەكەمجار بەرپرسێكی پلە باڵا هاوسۆزی لەگەڵ دەربڕیوم .

لەسەر ئاستی جیهان ، ئەوە یەكەمجار نییە هەڵمەتێكی لەو جۆرە بۆ گۆڕینی ڕێساكانی جلپۆشین لە شوێنی كار دەكرێت ، بەڵكو پێشتر نیكۆلا سۆرب لەبەریتانیا داواكارینامەیەكی لەو جۆرەی بەرزكردبۆوە ، ئەویش بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای PwC داوای لێكردبوو لەكاتی كاردا پیڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بكات ، لەگەڵ ئەوەی سۆرب لەلایەن كۆمپانیایەكی ترەوە بە شیوەیەكی كاتی نیردرابوو بۆ ئەوێ كەئەویش كۆمپانیای Portico بوو .

لەئەنجامدا ، نیكۆلا سەركەوتوو بوو لەوەی ڕێساكانی جلپۆشین لە كۆمپانیای Portico بگۆڕێت ، بەجۆرێك كۆمپانیای ناوبراو رایگەیاند كە رێگە بە ئافرەتان دەدات لەكاتی كاردا پێڵاوی فلات لەپێ بكەن ، ئەو بڕیارەش كاتێك درا دوای ئەوەی دەزگاكانی راگەیاندن زۆر بەچڕو پڕی باسیان لەو رووداوە كرد .

وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved