دەرمانەكانی دڵەكزێ پەیوەندییان بەكەموكورتییەكانی دڵ و شێرپەنجەوە هەیە

تەندروستی

07/06/2019‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات، بەكارهێنانی درێژخایەنی دەرمانەكانی دڵەكزێ و ترشەڵۆكی گەدە، نەخۆشییەكانی دڵ و گورچیڵەو شێرپەنجەی گەدەی بەدوادا دێت.

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە، كە لێكۆڵەڕانی زانكۆی واشنتۆن ئەنجامیانداوە، بەكارهێنانی بەردەوام‌و درێژخایەنی دەرمانەكانی ناسراو بە(PPI) یان بەرلێگرەوەی پروتوون (Proton-pump inhibitors ) ، كە زۆرجار بۆ دەرمانكردنی دڵەكزێ، برینی گەدەو و ترشی گەدە دەنووسرێن، دەتوانێت ئاسەواری خراپی لەدرێژ مەودا بۆ نەخۆشییەكانی دڵ و دەمار، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە و شێرپەنجەی كۆ ئەندامی هەرسی بەدوادا بێت.

لەو لێكۆڵینەوەدا لێكۆڵەڕان بەشداربووانی لێكۆڵینەوەكەیان لەنێوان دوو ساڵدا لێكدانەوە بۆ كرد، كە لەنێو ئەم بەشداربووانەدا، 157,625 پیاوی تەمەن 65 ساڵ بەرەو سەرتر دەرمانی (PPI)یان وەرگرت و بۆ دەستەیەكی تر لە نەخۆشەكان، كە 56,842 كەس دەبوون، هەندێك دەرمانی تری وەكوو ڕاگری ترشەكان ناسراو بە وەستێنەری H2 بەكارهێنرا.

ئەو نەخۆشانە، كە بەكۆی گشتی214,467 كەس دەبوون، بۆ ماوەی 10ساڵ لەژێر چاودێریدا بوون‌و  لێكۆڵەڕان بەو ئەنجامە گەشتن مەترسی مردن لە دەستەی  PPIبە بەراورد بە تاقمی H2  زیاتر بوو، كە هەندێك لەوان بەنەخۆشی دڵ، ڕێژەی لە ـ4% لەوان بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەو لە 2%ی ئەوان بەهۆی شێرپەنجەی گەدەوە گیانیان لەدەستدا. 

سەرپەرەشتیاری ئەو لێكۆڵینەوە دەڵێت: دەبێت وریاییەك لای هەموان سەبارەت بە بەكارهێنەرانی ئەم دەرمانانە هەبێت، ئەویش  پاش پشكنینەكانی ئێمە كەپێی گەیشتووین.

وەرگێڕان: یاسین نادر