لێكۆڵەرانی پزیشكی هۆشداری لەخواردنە خێراو ئامادەكراوەكان دەدەن

تەندروستی

07/06/2019‌ 419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات، كە بەكارهێنانی خواردنە ئامادەكراو و خێراكان (processed food) بەڕێژەیكی بەرچاو مەترسی تووشبوون بەجەڵتە یان هێرشە لەناكاوەكانی دڵ زیاتر دەكات.

رۆژنامەی دەیلی مەیل-ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی نوێ پیشاندەری ئەوەیە، كە بەكارهێنانی خواردنە ئامادەكراوەكان بەڕێژەیەكی بەرچاو مەترسی تووشبوون بەهێرشی لەناكاوی دڵ و جەڵتە زیاتر دەكات.

خواردنە ئامادەكراوەكان، جۆرە خواردنێكن، كە بەهۆی پڕۆسەی دەستكاریكردنی پیشەسازییانەوە چەوری زیادەیان تێدەكرێت، جگە لەمەش لەپێكهاتەی ئەواندا ماددەی كیمیایی تر وەكو، گلوتامات مونۆسودیۆم(Monosodium glutamate)و شەربەتی زەڕاتیان تێدایە، كە زیادبوونی كێش و قەڵەویی بەداوا دێت.

ئەو لێكۆڵینەوە كەبەهۆی لێكۆڵەڕانی وڵاتی فەرەنساوە ئەنجامدراوە، دەریدەخات، بەكارهێنانی خواردنە ئامادەكراوەكان مەترسی نەخۆشیەكان دڵ و دەمار بەڕێژەی لە 12% زیاد دەكات، واتە تاڕادەیەك (2لەسەر3).

لەپاڵ ئەمانەشدا هەندێك لێكۆڵنەوەی تر لەلەوڵاتی ئیسپانیا ئەنجامدراوە، كە ئەنجامەكانی ئەویش جێی سەرنجە، كە لە لێكۆڵینەوەی لێكۆڵەڕان لەم وڵاتەش ئەوە دەركەوتووە، كە ئەو كەسانەی لە ڕۆژێكدا 4ژەم یان زیاتر خواردنی ئامادەكراو بەكار دێنن، بەڕێژەی لە62% لەمەترسی مردنی پێشوەختەدا دەبن.

وەرگێڕان: یاسین نادر