بەکارهێنانى باڵۆن وەک جێگرەوەى مانگە دەستکردەکان

sharpress.net

128 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/06/2019‌

شارپرێس:

کۆمپانیای "وۆرد ڤیو ئینتەرۆبرایز"ى ئەمریکی بەنیازە پەرەبدات بە چەند سەکۆیەکی نوێ هاوشێوەی باڵۆنی سوکە، بۆ ئەوەی رۆڵی مانگە دەستکردەکان ببینێت، بەڵام ئەم سەکۆیانە تێچوویان زۆر لە مانگە دەستکردەکان کەمترە.


سایتى "بلومبێرگ" بڵاویکردەوە، ئەم سەکۆ نوێیە لە توانایدایە لە بەرزاییەکی زۆر بەرزدا بفڕێت، هەروەها پرۆسەی زۆر گرنگ ئەنجام دەدات لە چاودێری ئاسمانەوە.


لە تاقیکردنەوەیەکی سەرەتاییدا چەند سەکۆیەک لەم سەکۆیانە لە 4 ویلایەتی باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاقیکرانەوە و، توانی بۆ ماوەى 16 رۆژ لە ئاسمان بمێنێتەوە، کۆمپانیاکە گرەو لەسەر ئەوە دەکات لە داهاتوودا ئەو سەکۆیانە بۆ ماوەی چەند مانگێک لە ئاسمان بمێننەوە.


 کە بارەگای لە ویلایەتی ئەریزۆنیایە دەستیکرد بە پەرەدان بەم باڵۆنە کە ناوی "ستار تولایتس"ە، رۆڵی مانگە دەستکردەکان دەگێڕێت بێئەوەی پێویستی بە مووشەکی هەڵدان بێت.


ئەم باڵۆنانە هەموو کەرەستەیەکی پێویست لەخۆدەگرێت بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی چاودێری و، لەتوانایدایە نزیکەی 100 کیلۆگرام بار لەخۆهەڵگرێت و، بەرزی فڕینەکەی لەنێوان 15-25 کیلۆمەتر دەبێت.

س.هـ




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved